ئامانجه‌کانی کۆمپانی پرگاس

ڕه‌خساندنی هه‌لی کاری سه‌ربه‌خۆ له‌بۆ بازاڕدۆزه‌کانبردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕاده‌ی هه‌نارده‌کردن و فرۆشتنی که‌ره‌سته‌ی ده‌ستی کوردستان
بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌م‌هێنانی که‌ره‌سته‌ی ده‌ستی و هه‌وڵ له‌ بۆ ناساندنی که‌ره‌سته‌ی ده‌ستی کوردستان له‌ نێو بنه‌ماڵه‌کان له‌ سه‌رانسه‌ری دنیا
پشتیوانی له‌ به‌رهه‌م‌هێنه‌رانی که‌ره‌سته‌ی ده‌ستی، ئەوانەی کە‌ لایه‌نی گرێبه‌ستی ئێمه‌ن.

بازاڕدۆز یان کڕیاری به‌ڕێز! تکایه‌ سه‌رنج بده‌ به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ له‌بۆ که‌ڵک‌وه‌رگرتنی باشتر له‌ خزمه‌ته‌کانی شه‌ریکه‌ی پرگاس

1. چوونه‌ژووره‌وه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی هونه‌ری پرگاس له‌ هه‌ر کاتێکدا به‌ مانای په‌سه‌ندکردنی ته‌واوی مه‌رجه‌کان و یاساکانی شه‌ریکه‌ی پرگاس له‌ لایه‌ن به‌کارهێنه‌ره‌وه‌یه‌. شیاوی باسه‌ ئه‌م مه‌رجانه‌ و یاساکانی دانراو، جێگره‌وه‌ی ته‌واوی ڕێکه‌وتنه‌کانی پێشتر دێته‌ ئه‌ژمار.

2. ئه‌گه‌ر‌ یاسای دانراو، ڕێباز و خزمه‌ته‌کانی شه‌ریکه‌ی پرگاس تووشی گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی بێت، هه‌ر له‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌دا بڵاو و نوێ ئه‌کرێته‌وه‌؛ هه‌ڵبه‌ت ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی به‌ شێوه‌یه‌کی کۆده‌نگی ده‌بێت.
تێبینی: نرخی کاڵاکان ده‌توانێ گۆڕینی بێت و له‌ ئه‌گه‌ری گۆڕین، ته‌واوی ئه‌ندامه‌کان ده‌بێ پێڕه‌وی نرخه‌ نوێیه‌کان بکه‌ن و ناتوانن به‌رهه‌ڵستی بن.

3. مانای کڕیار و بازاڕدۆز:
کڕیار: موشته‌ری یان کڕیار به‌ که‌سێک ده‌وترێ که‌ به‌ زانیاری به‌کارهێنه‌ری خۆی له‌ به‌ڵگه‌ی ناونووسی دانراو‌، ده‌توانێ هه‌ر جۆره‌ کاڵایه‌ک که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی هونه‌ریی پرگاس دانراوه‌، ڕاسپاردە بکات.
بازاڕدۆز: (به‌کارهێنه‌رێک که‌ خوازیاری که‌ڵک‌وه‌رگرتن له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ده‌ست‌خستنی داهات له‌ شه‌ریکه‌ی پرگاسه‌) به‌ که‌سێک ده‌وترێ که‌ له‌ دوای کڕین له‌ ماڵپه‌ڕی هونه‌ری پرگاس به‌ ناساندنی یه‌کێ له‌ به‌کارهێنه‌رانی پێشوو (که‌ پێشتر بووه‌ته‌ بازاڕدۆزی ئێمه‌) له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ده‌ست‌خستنی داهات به‌شدار ده‌بێت.

4. پێوه‌ندی ئه‌نته‌رنتی:
له‌ دوای ئه‌وه‌ی کڕینی ئێوه‌ ته‌واو بوو، ده‌توانن له‌ ماڵپه‌ڕی هونه‌ریی پرگاس خاوه‌ن کورسی کاری خۆتان بن و بێنه‌ ڕیزی بازاڕدۆزه‌کانی شه‌ریکه‌ی پرگاسه‌وه‌، له‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌کان یان خزمه‌ته‌کانی شه‌ریکه‌ی پرگاس له‌ به‌شی (په‌یامه‌کان) له‌بۆ به‌کارهێنه‌ران په‌یام ڕه‌وانه‌ ده‌کرێت.

5. ئیمه‌یلێک که‌ ئێوه‌ ده‌توانن له‌گه‌ڵ شه‌ریکه‌ی پرگاس پێوه‌ندی بگرن:
info@pargas-art.com

6. پاراستنی زانیاری تاکه‌که‌سی:
شه‌ریکه‌ی پرگاس ڕێزی زانیاری تاکه‌که‌سی ئه‌وکه‌سانه‌ ده‌گرێ که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی هونه‌ری پرگاس که‌ڵک وه‌رده‌گرن و ده‌یپارێزێ.

7. شه‌ریکه‌ی پرگاس له‌ ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژ خزمه‌ته‌کانی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات؛ به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ موشته‌رییه‌کان له‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یل، ته‌له‌فۆن یان سه‌ردان له‌ کاژێری 10ی به‌یانی هه‌تا 16ی ئێواره‌ ده‌بێ.

خاڵی زۆر گرینگ: له‌بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کڕیاره‌کانی به‌رهه‌مه‌کانی که‌ره‌سته‌ی ده‌ستی شه‌ریکه‌ بن، لانی‌زۆر ده‌توانن 3 کاڵای $100 بکڕن و ئه‌م شێوازه‌ له ‌بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کڕیاره‌کانی ڕابردوو نه‌توانن زه‌خت بخه‌نه‌ سه‌ر کڕیاره‌کانی داهاتووی شه‌ریکه‌ له‌بۆ کڕینی زۆرتر.

گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کاڵا

هه‌تا به‌ر له‌ کۆتایی حه‌وته‌ که‌ پاداشی فرۆشیاران هه‌ژمار ده‌کرێت، هه‌ر کڕیارێک ده‌توانێ کاڵایه‌ک که‌ کڕیویه‌تی، له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ شه‌ریکه‌ و پاره‌ی ته‌واوی وه‌ربگرێته‌وه‌ و له‌ هاوکاری پاشگه‌ز بێته‌وه‌.

تێبینی: له‌ حاڵه‌تێکدا که‌ پاداشی حه‌وته‌ هه‌ژمار بکرێت و کڕیار بیه‌وێ کاڵای خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و له‌ درێژه‌ی هاوکاری پاشگه‌ز بێته‌وه‌، شه‌ریکه‌ پاره‌ی کڕینی ئه‌و کاڵا له‌ موشته‌ری وه‌رئه‌گرێته‌وه‌.

گه‌ڵاڵه‌ی پاداشی ئێمه‌ بریتییه‌ له‌ 5 قۆناخ و هه‌ر قۆناخێک خاوه‌ن 6 پله‌یه‌. کاتێ که‌ کڕیاری زۆرتر بناسێنن که‌ ئه‌وان کڕیارانی دیکه‌ له‌بۆ پاڵپشتی هونه‌رمه‌ندانی وڵاته‌که‌مان بناسێنن، ده‌چنه‌ نێو بازاڕدۆزه‌کانی شه‌به‌که‌یی ئێمه‌وه‌ که‌ به‌ره‌و سه‌ر به‌رز ئه‌بێته‌وه‌، وه‌کوو دارێک که‌ لقه‌کانی له‌ ڕاست و چه‌پیدایه‌.

پێگه‌ی کڕینی ئێوه‌ خاوه‌ن چوار که‌ناڵه‌؛ که‌ دوو باسکی ئه‌و له‌ پێگه‌ی سه‌ره‌کی کڕینی ئێوه‌ و دوو باسکی دیکه‌ له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆتاندایه‌.

گه‌ڵاڵه‌ی پاداشی ئێمه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌کانی دیکه‌ به‌ته‌واوی شرۆڤه‌ کراوه‌؛ که‌ تێگه‌یشتنی ئاسان ده‌کاته‌وه‌. ڕاسپارده‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێوه‌ ته‌واوی لاپه‌ڕه‌کان به‌ته‌واوی بخوێننه‌وه‌ که‌ بتوانن تێگه‌یشتنی باشترتان ببێت سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڵاڵه‌ی پاداش که‌ له‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌دایه‌. به‌م کاره‌ ده‌توانن باشترین قازانج له‌ گه‌ڵاڵه‌ی پاداشی ئێمه‌ ببه‌ن.
ته‌نیا کارێک که‌ ده‌بێ بکه‌ن ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕاستگۆیانه‌ و سه‌قامگیر کار بکه‌ن، تا بگه‌ن به‌ لووتکه‌کانی سه‌رکه‌وتن؛ ئه‌مه‌ هه‌لێکی بردنه‌وه‌ بردنه‌وه‌یه‌. که‌وابوو ببن به‌ ئه‌ندامی ئێمه‌ و له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بۆ داهاتوو هه‌نگاو هه‌ڵبگرن.

شرۆڤه‌ی ورده‌کاریی گه‌ڵاڵه‌ی پاداش

قۆناخی یه‌که‌م (هه‌ر قۆناخێک خاوه‌ن شه‌ش پله‌یه‌)
پسووله‌ی کاڵا/ پاره‌ی پاداش/ پێدراو/ هه‌ژماری فرۆش
35 30 65 5-5
65 65

قۆناخی دووهه‌م
قۆناخی سێهه‌م
قۆناخی چواره‌م
قۆناخی پێنجه‌م

تەنیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌بۆ یه‌که‌م‌جار بگه‌نه‌ کۆتایی قۆناخی دووهه‌م، یانێ هه‌ر لایه‌نێک ده‌بێ به‌ ڕاده‌ی 60 کاڵا فرۆشی ببێت، پێگه‌ی تایبه‌تی ئێوه‌ چالاک ئه‌کرێته‌وه‌ و شه‌ریکه‌ به‌ که‌م‌کردنه‌وه‌ی $ 300 له‌ پاداشه‌ پێدراوه‌کانی پێشوو و فرۆشی یه‌ک به‌رهه‌می 3 خاڵی، پێگه‌ی تایبه‌تی ئێوه‌ چالاک دەکاتەوه‌. له‌مه‌وبه‌دواوه‌ ئێوه‌ ده‌توانن له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆتان داهات ده‌ست بخه‌ن.

ته‌واوی قۆناخه‌کانی سه‌ره‌وه‌ به‌ مه‌رجی زێده‌کردنی موشته‌ری له‌ هه‌ر پله‌یه‌کدا دووپات ئه‌بێته‌وه‌ و هه‌ر موشته‌ری ده‌توانێ به‌پێی ئه‌م خشته‌ به‌ زێده‌کردنی موشته‌ری له‌ به‌رانبه‌ری $390 پاداش وه‌ربگرێت و بایی $ 35 پسووله‌ی کاڵا وه‌ربگرێ و ده‌بێ به‌ ئه‌م پسووله‌ کاڵایه‌کی دیکه‌ی لە شه‌ریکه‌ بکڕێت.

ته‌واوی قۆناخه‌کانی سه‌ره‌وه‌ که‌ به‌ کۆی موشته‌ری زێده‌ بکرێت، جێگر ده‌بێت؛ یانێ موشته‌ری ده‌توانێ به‌ زێده‌کردنی هه‌ر پێنج کڕین له‌ لای چه‌پ و پێنج کڕین له‌ لای ڕاسته‌وه‌ له‌ پێگه‌ی خۆی، له‌ شه‌ریکه‌ پاداش وه‌ربگرێت.
شرۆڤه‌

به‌پێی هه‌ر پێنج کڕین له‌ لای چه‌پ و پێنج کڕین له‌ لای ڕاسته‌وه‌ شه‌ریکه‌ له‌بۆ یه‌ک جار $ 65 پاداش ده‌داته‌ ئێوه‌.
له‌ یه‌که‌مین پله‌ له‌ یه‌که‌مین قۆناخی پێدان به‌ ئێوه‌ بایی $ 35 وه‌کوو پسووله‌ی کڕینی کاڵا له‌ به‌رچاو ده‌گیردرێت. تا 5 پله‌ی دوایی هه‌ر له‌م قۆناخه‌ له‌بۆ زێده‌کردنی 5،5، ئێوه‌ $65 له‌ هه‌ر پله‌ پاداشی نه‌خت وەر ئەگرن.

له‌ پله‌ی یه‌که‌م، قۆناخی دووهه‌م ئێوه‌ دووهه‌مین پسووله‌ی کاڵاتان ئه‌بێت. به‌ کۆتایی قۆناخی دووهه‌م، ته‌نیا به‌ مه‌رجێک که‌ بۆ یه‌که‌م‌جار ئه‌م قۆناخه‌تان تێپه‌ڕ کردبێ، شه‌ریکه‌ له‌ به‌رانبه‌ر که‌م‌کردنه‌وه‌ی $300 له‌ پاداشه‌کانی ئێوه‌، پێگه‌ی ئێوه‌ چالاک ئه‌کاته‌وه‌ و له‌مه‌به‌دواوه‌ ئه‌توانن له‌م پێگه‌ی تایبه‌تیشه‌وه‌ به‌ مه‌رجی ناساندنی کڕیاری نوێ داهات ده‌ست بخه‌ن.

ئێستاکە‌ ئێوه‌ خاوه‌ن دوو پێگه‌ن که‌ یه‌کێ له‌وانه‌ به‌ ڕاده‌ی 120 فرۆشی هه‌یه‌ (60 کاڵای فرۆشراو له‌ لایه‌نی ڕاست، 60 کاڵای فرۆشراو له‌ لایه‌نی چه‌پ) و ئیتر هیچ فرۆشێکی نییه‌. که‌وابوو ئێوه‌ ده‌توانن به‌ زێده‌کردنی موشته‌ری له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆتان وه‌کوو گه‌ڵاڵه‌ی ده‌ست‌خستنی داهات پاداش وه‌ربگرن. به‌ سه‌رنجدان به‌وه‌ی که‌ له‌مه‌به‌دواوه‌ ئێوه‌ خاوه‌ن دوو پێگه‌ی ده‌ست‌خستنی داهات و چوار که‌ناڵ یان باسکن، ده‌توانن له‌ هه‌ردوو پێگه‌ی خۆتان به‌ فرۆشی زۆرتر داهات ده‌ست بخه‌ن.
زۆر گرینگ: ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن هه‌ر چوار که‌ناڵ یان باسکی ئێوە بگاتە ئاستی 250 فرۆشی کاڵا، جیا له‌ پاداشێ که‌ وه‌ری ئه‌گرن، ده‌توانن بایی $ 8000 له‌ شه‌ریکه‌ وەکوو یارمەتیدەری خه‌رجه‌کانی سه‌فه‌ر وه‌ربگرن. که‌وابوو له‌بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌م هه‌له‌، له‌ هه‌ر باسک به‌ ڕاده‌ی 250 فرۆشی کاڵا یان به‌ واتایه‌کی‌تر له‌ چوار باسکی خۆتان ده‌بێ 100 فرۆشی کاڵاتان هه‌بێت؛ تاکوو بتوانن له‌ هه‌لی یارمه‌تی خه‌رجه‌کانی سه‌فه‌ر که‌ڵک وه‌ربگرن.

(ئێمه‌ هیوادارین ئێوه‌ زۆرتر بتوانن له‌ هه‌لی سه‌فه‌ر که‌ڵک وه‌ربگرن.) ته‌واوی قۆناخه‌کانی سه‌ره‌وه‌ به‌ مه‌رجی زێده‌کردنی فرۆشی کاڵا له‌ هه‌ر قۆناخێکدا ده‌توانێ دووپات ببێته‌وه‌.

زۆر گرینگ: شه‌ریکه‌ی پرگاس ته‌نیا به‌ مه‌رجی زێده‌کردنی هه‌ر پێنج کڕینی لایه‌نی ڕاست پێگه‌ی کڕینی ئێوه‌ و هه‌ر پێنج کڕینی لایه‌نی چه‌پ، پاداش ده‌داته‌ ئێوه‌؛ یانێ ئه‌گه‌ر پێگه‌ی کڕینی ئێوه‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ له‌ فرۆشی کاڵا سه‌رکه‌وتوو بێت و له‌ لایه‌که‌ی‌تره‌وه‌ فرۆشی نه‌بێت، هیچ پاداشێک بۆ ئێوە تەرخان ناکرێت. به‌ سه‌رنجدان به‌وه‌ی که‌ هه‌ر کۆمه‌ڵه‌فرۆشێک ده‌توانێ به‌ گه‌شەی‌ دروستی خۆی ببێته‌ هۆی داڕمانی هه‌ر شه‌ریکه‌یه‌کی بازاڕدۆزی شه‌به‌که‌یی، ته‌واوی شه‌ریکه‌کانی بازاڕدۆزی شه‌به‌که‌یی له‌بۆ کڕیاره‌کان که‌ خاوه‌ن پێگه‌ی کڕینن له‌ به‌شی پاداش ڕاده‌ی ڕۆژانه‌ دیاری ده‌که‌ن که‌ ئێمه‌ش له‌بۆ شه‌ریکه‌ی پرگاس ڕاده‌ی پاداشی ڕۆژانه‌مان له‌ به‌رچاو گرتووه‌. ئێوه‌ لانی‌زۆر ده‌توانن هه‌ر ڕۆژ بە زێده‌کردنی فرۆشی کاڵا، له‌ 25 کڕینی لایه‌نی ڕاست و 25 کڕینی لایه‌نی چه‌پ، له‌ هه‌ر پێگه‌ی کڕین پاداش وه‌ربگرن. بە ڕاده‌ی زێده‌کردن له‌ هه‌ر ڕۆژ، ئاستی پاداشی ئێوه‌ له‌ بۆ هه‌ر پێگه‌ی کڕین دیاری ئه‌کرێت، یانێ له‌ هه‌ر پێگه‌ی کڕین ده‌توانن لانی‌زۆر له‌ هه‌ر ڕۆژ بایی $325 پاداش وه‌ربگرن.
به‌پێی خشته‌ی داڕێژراو له‌بۆ حه‌وته‌یه‌ک، پاداش ئێوه‌ له‌ یه‌ک پێگه‌ی کڕین ده‌گاته‌$275
شرۆڤه‌: ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ زۆرتر له‌ ئاستی کڕین له‌ هه‌ر ڕۆژ له‌ پێگه‌ی ئێوه‌ ئه‌نجام بدرێت؛ به‌ڵام شه‌ریکه‌ له‌بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی فرۆش هه‌تا 25، 25 له‌ ڕۆژێکدا پاداش ده‌داته‌ ئێوه‌.

تا ئه‌وکاته‌ی که‌ شه‌ریکه‌ی پرگاس درێژه‌ به‌ چالاکییه‌کانی خۆی ده‌دات، ئێوه‌ ده‌توانن به‌ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی فرۆشی کاڵاکانی که‌ره‌سته‌ی ده‌ستی کوردستان، بگه‌ن به‌م پاداشانه‌. شه‌ریکه‌ی پرگاس هیواداره‌ زۆربه‌ی ئێوه‌ بتوانن بگه‌ن به‌ ئاستی پاداشی ڕۆژانه‌.

ته‌واوی پاداشه‌کان ڕۆژانه‌ هه‌ژمار ده‌کرێت و حه‌وته‌ی جارێک ده‌خرێته‌ ژماره‌ی بانکی موشته‌رییه‌کان. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌ لایه‌کی پێگه‌ی کڕین، فرۆش بخولقێنن هه‌تا کاتێ که‌ له‌ لایه‌نی دیکه‌وه‌ فرۆشتان نه‌بێت و کێشی هه‌ر 5-5 دروست نه‌بێت، پاداش وه‌رناگرن. هێزی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌چوون یارمه‌تی ئه‌دات که‌ ئێوه‌ به‌ئاسانی بتوانن بگه‌نه‌

قۆناخه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی داهاتی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری پرگاس.

ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئێوه‌ هاوڕاین که‌ ئه‌م پاداشانه‌ ده‌توانێ دۆخی ژیانی ئێوه‌ باشتر بکات و هیوادارین هه‌رکام له‌ ئێوه‌ له‌بۆ گه‌یشتن به‌ ئاستی سه‌ره‌وه‌ی فرۆش سه‌رکه‌وتوو بن.